كەیوان ئازاد ئەنوەر
پوخته
(رشتەی مرواری) بە یەكێك لە دیارترین بەرهەم و نووسینەكانی (عەلائەددین سەجادی) دادەنرێت، كە لە (هەشت) بەرگدا، ...
زیاتر بخوێنەوە
(رشتەی مرواری) بە یەكێك لە دیارترین بەرهەم و نووسینەكانی (عەلائەددین سەجادی) دادەنرێت، كە لە (هەشت) بەرگدا، چەندین زانیاری گرنگی لەسەر ژیانی (سیاسی، ئایینی، ئابووری، كۆمەڵایەتی، ئابووری)و چەند بوارێكی تری ژیانی ڕۆژانەی كۆمەڵگای كوردی بۆ تۆمار كردوین. ئەو زانیاریانەشی لەو (هەشت) بەرگدا تۆماركراون، بەشێكیان لە بەرهەم و سەرچاوە مێژووییەكانی تردا بەردەست نین، بۆیە بە پێویستمان زانی، لە توێژینەوەیەكدا كاری لەسەر بكەین و پێشكەشی یانزەیەمین كۆنفڕانسی زانستی زانكۆی گەرمیانی بكەین، كە بە هاوكاری ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدیبان و نووسەرانی كەلار بەڕێوەدەچێت.
لەم سۆنگەیەوە توێژینەوكەمان بەناونیشانی (مێژووی كورد لە تۆمارەكانی عەلائەددین سەجادی-ڕشتەی مرواری وەك نمونە) كردە توێژینەوەیەكی زانستی و لە دەروازەییەك و (پێنج) تەوەردا كارمان لەسەركرد. لەدەروازەكەدا تیشكمان خستەسەر ژیان و كەسایەتی (عەلائەددین سەجادی)و بەرهەمەكانی. تەوەری یەكەمیش بۆ نووسین و شێوازەكەی و مێژووی كورد لەتۆمارەكانیدا تەرخانكرا. تەوەرەكانی دووەم تاپێنجەمیش بۆدۆخی كوردستان لە بوارەكانی (سیاسی، ئایینی، ئابووری، كۆمەڵایەتی) لە كۆی بەرگەكانی ڕشتەی مرواریدا تیشكی خراوەتەسەر. دواتر بەئەنجامێك، كە توێژەر پێگەیشتووە، لەگەڵ لیستی ئەو سەرچاوانەی بۆ ئەم توێژینەوەیە بەكارهێنراوە، كۆتایی بە توێژینەوەكە هاتووە. هیواداریشین ئەم كارەمان كەلێنێكی مێژوویی وزانستی لە كۆنفڕانسەكە و بوارێكی ژیان و خزمەتەكانی ئەو كەسایەتییە كوردە پڕبكاتەوە.